به ڤیدیۆ.. زه‌به‌لاحه‌كه‌ی دارستان له ئیندۆنیسیا ده‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
بیگ فووت، واتا "پێ گه‌وره"، به ئینگلیزی ناوی ئه‌و گیانده‌ره زه‌به‌لاحه‌یه ، وه‌ك ده‌گووترێت تا ئێستا به روونی له هیچ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رنه‌كه‌وتووه و ناوه ناوه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كرێته‌وه، كه تێیدا به ناڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مجاره‌یان وه‌ك رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و گیانداره زه‌به‌لاحه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له یه‌كێك دارستانه‌كانی ئیندۆنیسیا ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌رچه‌نده ورده‌كاری ئه‌و گیانداره له ڤیدیۆكه ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام به ئاسانی جووڵه‌كانی به‌ره‌و لای راستی تاڤگه‌ی سهرچیاكه ده‌بینرێت.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌نگۆی بینینی ئه‌و گیانداره له كوردستان بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام هیچ وێنه و ڤیدیۆییه‌ك بوونی ئه‌و زه‌به‌لاحه‌ی نه‌سه‌لماند.