سوپای عێراق هێرشدەکاتە سەر حەمام عەلیل
K24 - ھەولێر
هێزە عێراقییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی حەمام عەلیل دەستپێکرد و تا ئێستا چەند گوندێکیان کۆنتڕۆڵکردووە.
شارۆچکەی حەمام عەلیل یەکێکە لە ناوچە ستراتیجییەکانی پارێزگای نەینەوا و چەندین کێڵگەی نەوتی تێدایە.
دوێنێ ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵیان دەستپێكرد، لە رۆژی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەشدا پێشمەرگە 9 گوندی لە دەستی داعش رزگاركرد.