سوپای عێراق گەیشتە نێو حەمدانیە
K24 – ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا ھێزە عێراقییەكان گەیشتنە نێو قەزای حەمدانیە لە باشووری رۆژھەڵاتی مووسڵ.
سەرچاوەیەك لە سوپای عێراق رایگەیاند: "لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ، ئەمڕۆ ھێزە عێراقییەكان چەند ناوچەیەكیان لە دەستی داعش رزگاركرد و كەمێك پێش ئێستاش سوپای عێراق چوونە ناو قەزای حەمدانیە".
ئەمڕۆ ھێزە عێراقییەكان بەردەوام بوون لە ھێرشەكانیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی داعش و چەند ناوچەیەكی دیكەیان كۆنتڕۆڵكردەوە.
بەرەبەیانی دوێنێ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ دەستیپێكرد، تا ئێستا ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق 20 گوندیان كۆنتڕۆڵكردوەتەوە .