باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا: داعش "چێڵه شیرده‌ره‌كه" له‌ده‌ستده‌دات
"مووسڵ له ره‌ققه گرنگتره"
K24 - هه‌ولێر:
كریستۆفه‌ر هێڵ، سیاسه‌تمه‌دار و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵی دواخست، ئاسته‌نگیه سیاسییه‌كان بوو، نه‌ك ئاماده‌كاری سه‌ربازی.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا راشیگه‌یاند، داعش خه‌ریكه ئه‌و شاره له‌ده‌ستده‌دات كه سه‌رچاوه‌یه‌كی "باشی" دارایی ئه‌و رێكخراوه‌یه و به له‌ده‌ستدانی شاره‌كه‌ش، سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی داعش ده‌ستپێده‌كات و شه‌ڕ له دژی رێكخراوه‌كه، ده‌چێته قۆناخێكی نوێ.
كریستۆفه‌ر هێڵ ده‌ڵێت: "مووسڵ له ره‌ققه گرنگتره، هه‌رچه‌نده ره‌ققه‌ی سووریا ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و رێكخراوه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داعش له مووسڵ له رووی داراییه‌وه ده‌ستیكه‌وێت، زۆر له ره‌ققه زیاتره".
راشیگه‌یاند له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێكخراوی داعش "چێڵه شیرده‌ره‌كه" له‌ده‌ستده‌دات.
سه‌رچاوه: CNN