عزه‌ت دوورى ده‌ركه‌وته‌وه
رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئه‌ميندارى حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه عزه‌ت دوورى ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئه‌ميندارى حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه عزه‌ت دوورى ئه‌نجامداوه و تێيدا عزه‌ت دورى هێرشيكردووه‌ته سه‌ر ئێران و داواى هاوكارى له وڵاتانى كه‌نداو ده‌كات.
له ميانهى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا عزه‌ت دوورى رايگه‌ياندووه، ئێران به هه‌موو شێوه‌يه‌ك عێراقى داگيركردووه و تا ئه‌و رادهيهى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان له لايه‌ن ئێرانه‌وه ديار ده‌كرێن و هه‌موو جومگه‌كانى سوپا و ئيداره‌ى عێراقى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
له باره‌ى داعشه‌وه، عزه‌ت دوورى ره‌تيكردووه‌ته‌وه هيچ پهيوهندييهكيان به‌داعشه‌وه هه‌بێت و گوتويهتى: داعش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حزبى به‌عسى وه‌ك دوژمنى يه‌كه‌مى خۆى سه‌ير كردووه و ده‌يان ئه‌ندام و كاديرى به‌عسى كوشتووه.
سه‌باره‌ت به داهاتووى به‌عس، جێگرى پێشووى سه‌دام حوسێن، داواى له وڵاتانى كه‌نداو كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌پۆلى ئێرانى له عێراق و هه‌ژموونى له ناوچه‌كه پشتيوانى به‌عس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى ئێران ببێته‌وه.
له باره‌ى كوه‌يته‌وه، عزه‌ت دورى وه‌ك ميراتگرى سه‌دام حوسێن و كه‌سى يه‌كه‌مى حزبى به‌عس رايگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى به‌عس به‌رامبه‌ر به كوه‌يت كردى هه‌ڵه‌يه‌كى ستراتيژى كوشنده بوو، پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماى ئه‌خلاقى و عرووبه بووه و داواى لێبوردن له گه‌لى كوه‌يت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى روويدا و ته‌نيا به يه‌كگرتنى ئومه‌ى عه‌ره‌بى و يهكخستنهوهى ناو ماڵى عه‌ره‌بى ئه‌و ناخۆشيانه له‌ناو ده‌چن.