هیلارییش به رووتی ده‌ركه‌وت
دوای ترامپ
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌یكه‌رێكی رووتی دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك بڵاوكرایه‌وه، ئێستا و هاوشێوه‌ی پێشوو، په‌یكه‌ری رووتی هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كان، به رووتی له مانهاتن ده‌ركه‌وت.
په‌یكه‌ره رووته‌كه‌ی هیلاری، له نزیك وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شێرزه‌مین، له مانهاتنی نیویۆرك دانراوه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا نازانرێت كێ په‌یكه‌ره‌كه‌ی درووستكردووه، به‌ڵام بوونی په‌یكه‌ره‌كه، مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه.
له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی رابردوو، په‌یكه‌رسازێك، ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری دۆناڵد ترامپی له چه‌ند شوێنێكی نیویۆرك بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام به زوویی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌ڵگیران، چونكه پێچه‌وانه‌ی یاساكانه.
تا ئێستاش تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی هیلاری هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی دانانی په‌یكه‌ری رووتی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، نه‌داوه.
كێبڕكێی نێوان هیلاری و ترامپ تا دێت گه‌رمتر ده‌بێت، له ئێستاشدا ته‌نها 3 هه‌فته ماوه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامبدرێت، كاندیدی دیموكراته‌كان له راپرسییه‌كاندا له پێش ترامپ دێت و هه‌وڵده‌دات جێگه‌كه‌ی خۆی قایمتر بكات، هه‌رچی كاندیدی كۆمارییه‌كانیشه، هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی ریزبه‌ندی یه‌كه‌می راپرسییه‌كان ده‌دات.
