به وێنه: خه‌ڵكی موسڵ له نێوان دوو كوره‌ی ئاگردا
له سته‌می داعش هه‌ڵدێن و خۆیان راده‌ستی چاره‌نووسێكی ته‌ماویی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ر چوار لای شاره‌كه‌وه دووكه‌ڵی ره‌ش به‌ری خۆری گرتووه، ده‌نگی تۆپ و بۆمبی فڕۆكه‌كان له ناو موسڵ به‌رزتر ده‌بیسترێن،دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ی زیاتر له دوو ساڵه كه‌وتوونه‌ته بن سته‌می چه‌كداره‌كانی داعش و بوونه‌ته به‌شێك له خاكی خه‌لافه‌ت،ئیدی به دوای راڕهوێكی ئارام‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی له پریشكی ئاگر و كوره‌ی داگیرساوی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان دوور بكه‌ونه‌وه،ئه‌و وێنانه هی به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌یه كه به ناو دووكه‌ڵ و خۆڵ و تۆزی هێڵه‌كانی ته‌ماسدا تێپه‌ڕیوون و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بۆ ده‌ڤه‌ره‌كانیان خۆیان گه‌یاندووه‌ته بن سێبه‌ری ئاڵای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له 10/6/2014 وه سوپاكه‌ی له چه‌ند كاتژمێرێكدا له‌و پارێزگایه هه‌ڵوه‌ری و ئاڵای داعش جێگه‌ی به ئاڵاكه‌ی لێژ كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌یه‌كی ئارامتر، به‌ڵام هێشتا له دوو دڵی و ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی میلیشیا چه‌كدارییه‌كان قوتار نه‌بوون و دوور نییه تۆڵه‌ی دارووخانی سوپا پێش دوو ساڵ زیاتر به‌رۆكی زۆرێك له‌وانیش بگرێته‌وه،یان رقی تائیفی و مه‌زهه‌بی قوڵتربێته‌وه و دیسان بكه‌ونه‌وه ژێر سته‌مێكی تر.
ئه‌مه وێنه‌ی هه‌ڵاتووانی ناوچه‌یه‌كه كه سه‌ره‌تای شه‌ڕێكی گه‌وره تێیدا ده‌ستیپێكردووه و له‌وانه‌یه دووكه‌ڵی ئه‌و ئاگره بچێته چاوی زۆر كه‌س و لایه‌ن و قه‌ده‌رێكی دیكه له چاوه‌ڕوانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌دا بێت كه بۆ ساڵانێكی دیكه له ناو ئه‌و ته‌م توومانه سه‌ربازی و سیاسییه‌دا بمێننه‌وه،چونكه هه‌موو ئه‌جیندا و به‌رژه‌وه‌ندییه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان له پاش ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵه رونتر خۆنمایش ده‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)