باڵه‌خانه‌ی پارێزگا ته‌قێنرایه‌وه
داعش فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرتیشی سوتاند
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش باڵه‌خه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له شه‌قامی جمهوری ناوه‌ڕاستی موسڵ ده‌ته‌قێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه" به هۆی به‌رمیلی پڕ له ماده‌ی "تی ئێن تی" سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش باڵه‌خانه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وایان ته‌قاندووه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی جمهوری نزیك شه‌قامی "ده‌واسه" له ناوه‌ڕاستی موسڵ و باڵه‌خانه‌كه به ته‌واوی خاپوور كراوه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به دووكان و باڵه‌خانه بازرگانییه نزیكه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وتووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه" چه‌كدارانی داعش هه‌ر دوو باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت و فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی له ناوچه‌ی " باب البيض " رۆژئاوای موسڵ ئاگر تێبه‌رداوه و سوتاندوونی.
ئه‌و كارانه‌ی چه‌كدارانی داعش پاش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ زیادیكردووه و له ترسی له ده‌ستدانی شاره‌كه په‌نایان بۆ كۆمه‌ڵێك كار و كرده‌وه‌ی توندوتیژی و وێرانكاری بردووه له‌و پارێزگایه‌دا.