به‌رگریكارێكی مانچێسته‌ر سیتی هه‌ڕه‌شه له مێسی ده‌كات
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ حیساب بۆ مێسی ناكات
جۆنس ستۆنز، به‌رگریكاری نوێی مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: مێسی من ناترسێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19 ئۆكتۆبه‌ری 2016، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Skysportsـی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ترسی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مێسی نییه و ده‌شڵێت: یاریزانێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئاستی ده‌ربكه‌وێت ده‌بێت به‌ره‌نگاری گه‌وره و به‌هێزه‌كان ببێته‌وه.
ستۆنز كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه به 47 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنه‌وه بۆ مانچێسته‌ر سیتی گواسترایه‌وه، ده‌ڵێت: لێتان ناشارمه‌وه من چێژ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاریزانێكی هاوشێوه‌ی مێسی وه‌رده‌گرم، ئه‌و مێسی باشترین یاریزانی جیهانه، خۆشم به گه‌وره‌ترین هانده‌ری ئه‌م یاریزانه ده‌زانم، به‌ڵام لێی نا‌ترسێم، ناشكرێت هه‌موو هێزی بارسا له‌م یاریزانه كۆبكه‌نه‌وه، پێموایه ئه‌گه‌ر بیر له مێسی بكه‌ینه‌وه و سوارێز له‌بیر بكه‌ین هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین.
ستۆنزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له 3 وه‌رزی رابردوو ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌گه‌ڵ ئیڤه‌رتۆن پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی هاتۆته مانچێسته‌ر سیتی به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانیوه ئاستێكی جێگیر پێشكه‌ش بكات، بڕیاریشه ئه‌مشه‌و له چامپیۆنز لیگ له یاریگه‌ی كامپ نوو ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی رووبه‌ڕووی یانه‌ی بارسێلۆنا ببنه‌وه.