به فه‌رمی گارسیا بۆ راهێنه‌رایه‌تی گه‌ڕایه‌وه خولی فره‌نسا
ئه‌ركی راهێنانی یانه‌یه‌كی ریزبه‌ندی دوازده‌یه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی وه‌رگرت

گارسیای راهێنه‌ری پێشووی رۆما به فه‌رمی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی مارسیلیای فره‌نسای وه‌رگرت كه ئێستا یانه‌كه به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، 20 ئۆكتۆبه‌ری 2016، یانه‌ی مارسیلیا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاند كه رۆدی گارسیای ته‌مه‌ن 52 ساڵ بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی مارسیلیای له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی یانه‌ی مارسیلیادا هاتووه كه (فرانك مككۆرت) خاوه‌نی یانه‌كه به‌ڵێنی هه‌موو پشتگیرییه‌كی به گارسیاداوه، له‌مباره‌یه‌وه خاوه‌نی یانه‌كه رایگه‌یاندووه و ده‌ڵێت: كاتێك چاوم به گارسیا كه‌وت، راسته‌وخۆ وتی من ده‌مه‌وێت نازناوی چامپیۆنزلیگ ببمه‌وه.
رۆدی گارسیا، پێشتر ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بووه، له لیگا وه‌نی فره‌نسا، راهێنه‌ری یانه‌كانی لیل و سانت ئیتیان بووه، له هاوینی 2013 ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی رۆمای له ئه‌ستۆ گرت، له دوو وه‌رزی یه‌كه‌میدا ئاستی رۆمای به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵكشان برد، ته‌نانه‌ت یانه‌كه‌ی گه‌یانده چامپیۆنز لیگ و زۆریش نزیك بوو نازناوی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا بباته‌وه.