به وێنه... برایه‌تی پێكهاته‌ی نوێی بۆ خولی نایابی كوردستان راگه‌یاند
له چه‌ند رۆژی داهاتوو یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر ده‌گوازنه‌وه
یانه‌ی برایه‌تی به مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان لیستێكی نوێی یاریزانانی راگه‌یاند، كه تێیدا رووخساری نوێ ده‌بینرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 ئۆكتۆبه‌ری 2016، یانه‌ی برایه‌تی له راگه‌یاندراوێكدا له باره‌گای خۆی له شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه كه تێیدا گرێبه‌ستی به‌شێك له یاریزانانی وه‌رزی رابردووی درێژ كرده‌وه و به فه‌رمیش گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی نوێی راگه‌یاند.
برایه‌تی ئه‌م یاریزانانه‌ی پێشووی هێشته‌وه
1ـ سه‌لام ئه‌حمه‌د، 2ـ ریبوار نه‌جمه‌ددین، 3ـ ئه‌ركان ئه‌میر، 4ـ مازن عه‌زی، 5ـ سامان شوان، 6ـ وریا كامه‌ران، 7ـ سه‌فین مه‌نصور، 8ـ عومه‌ر شه‌ماڵ، 9ـ محه‌ممه‌د كامه‌ران، 10ـ بۆتان ده‌هام، 11ـ هیدی كامه‌ران، 12ـ عبدالله خلیل.
یاریزانه نوێیه‌كانی برایه‌تی
1ـ ده‌ریا عومه‌ر ـ له یانه‌ی كۆیه، 2ـ ئه‌ركان ره‌حیم ـ له یانه‌ی شێروانه، 3ـ هه‌ورامان رزگار ـ له یانه‌ی ئارارات، 4ـ هۆزه‌ڤان زاید ـ له یانه‌ی گاره، 5ـ كرمانج عه‌بدولقادر ـ له یانه‌ی هه‌ندرێن، 6ـ عومه‌ر عه‌بدولمه‌جید له یانه‌ی ئاڵتون كۆپری، 7ـ به‌مۆ غه‌ریب ـ یانه‌ی شێروانه.
بڕیاریشه سبه‌ی یانه‌ی برایه‌تی ئۆردوگایه‌كی مه‌شق و راهێنان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له شاری سلێمانی بكاته‌وه و دوو یاری دۆستانه‌ش ئه‌نجام بدات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)