له یارییه‌كی دراماتیكیدا بارسێلۆنا به زه‌حمه‌ت به‌ربه‌ستی ڤالێنسیای بڕی
بارسێلۆنا لوتكه‌ی لالیگای له دوو یانه مه‌دریدییه‌كه وه‌رگرته‌وه
له گه‌ڕی نۆیه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی مێستایا بووه میوانی ڤالێنسیا، یارییه‌كه‌ش به (2 ـ 3) گۆڵ به سوودی تیپه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی هات.
مێسی له خوله‌كی 22 بارسێلۆنای به گۆڵێك پێشخست و واژۆی له‌سه‌ر حهوتهمین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، یانه‌ی ڤالێنسیا به سه‌ركردایه‌تی چیزاری پراندێلی راهێنه‌ری ئیتاڵی، له ماوه‌ی 4 خولهك دوو گۆڵیان تۆمار كرد، مونیر حه‌دادی هێرشبه‌ری نوێی ڤالێنسیا له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌ی بۆ نێو یاریگه له خوله‌كی 52 تۆپێكی راوه‌شاند و تۆڕی تیر شتیگنی گۆڵپارێزی بارسای هه‌ژاند، دواتر له خوله‌كی 56 ڤالێنسیا جارێكی دیكه ئاهه‌نگیان گێرا، كاتێك رۆدریگۆ مۆرینۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ڤالێنسیا تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 62 لویس سوارێز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ بارسێلۆنا یه‌كسان كرده‌وه، دواتر رووداوه گه‌وره‌كه له دواچركه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه روویدا، كاتێك ئه‌یمه‌ن عه‌بدولنور، سوارێزی له نێو ناوچه‌ی خسته خواره‌وه و ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی سزای لێدا، راسته‌وخۆ مێسی به سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ بلاوگرانا ده‌ستخست.
بارسێلۆنا به‌م سه‌ركه‌وتنه به 19 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید وه‌رگرت، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان هاوشان له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدی هاوشاری به 18 خاڵ له خانه‌كانی دووه‌م و سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێن.