خانمه تێنسزانێكی رووسیا بۆ دووه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وان
به فه‌رمی مافی به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانییه‌تیی سه‌نگافووره ده‌ستخست
سڤیتلانا كۆزنتسۆڤای خانمه تێنسزانی رووسی بۆ ساڵی دووه‌م له‌دوای یه‌ك ناسناوی پاڵه‌واییه‌تی تێنسی كرێملنی به‌ده‌ستهێنا.
له فنیاڵی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی كرێملنی رووسی، سڤیتلانا كۆزنتسۆڤای خانمه تێنسزانی رووسی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه رووبه‌ڕووی داریا گاڤریلۆڤای خانمه تێنسزانی ئوستڕالی بووه‌وه.
دوای ئاستێكی به‌رز، خانمه رووسیه‌كه له‌ماوه‌ی حه‌فتاو سێ خوله‌كدا یارییه‌كه‌ی به دوو سێتی ئاسان به ئه‌نجامه‌كانی شه‌ش دوو شه‌ش یه‌ك له‌به‌ژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه و ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه هاوكات كۆزنتسۆڤا به‌فه‌رمی گه‌یشته پاڵه‌وانییه‌تی كۆتایی وه‌رز له ئاستی خانمان، كه‌وا بڕیاره سه‌بی له سه‌نگافوره ركابه‌رییه‌كانی ده‌ستپێبكات و له‌نێوانیاندا هه‌شت له باشترین خانمه تێنسزانانی جیهان تێیدا به‌شدار ده‌بن.