دڵی بارسێلۆنا له لێدان ده‌كه‌وێت
ئینیێستای بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ده‌ستدا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی به نرخی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام زیانێكی گه‌وره‌شی لێ كه‌وت كه ئینیێستای بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ده‌ستدا.
یانه‌ی بارسێلۆنا راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه، له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و راگه‌یاند كه ئینیێستا له ئه‌ژنۆی راستی تووشی پێكان بووه، نووسیویه‌تیشی: ئه‌مشه‌و ئینیێستا بۆ پشكنینی پزیشكی به‌په‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و له‌وێ پشكنینی وردی پزیشكی بۆ ده‌كرێت و ماوه‌ی دووركهوتنهكهشی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا به‌په‌له زانیاریه‌كی له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی ئینیێستا بڵاو كرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كاپتنه‌كه‌ی بارسا بۆ زیاتر له 6 هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان ڤالێنسیا و بارسێلۆنا كه به ئه‌نجامی (2 ـ 3) گۆڵ به‌سوودی بارسا كۆتایی هات، له خوله‌كی 13 ئینزۆ پێرێز، كاپتنی ڤالێنسیا به توندی له ئینیێستای دا، به‌مه‌یش به ناچاری یاریگه‌ی جێهێشت و راكیتیچ هاته شوێنه‌كه‌ی.