یوڤێنتۆس بۆ كڕینی به‌رگریكاری دیاری به‌رازیلی هاتۆته سه‌رهێڵ

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان تیاگۆ سیلڤا هاتۆته سه‌رهێڵ.
ئه‌مرۆ شه‌مممه، 22 ئۆكتۆبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیای ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤی راداره‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی تیاگۆ سیلڤای به‌رازیلی راسپاردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جیوسیپی مۆراتا، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی یوڤی به نهێنی هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی سیلڤا ده‌ست پێكردووه و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه به گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ یوڤێنتۆس بیگوازێته‌وه.
جیوسیپی مۆراتا له لێدوانێكدا له به‌رسیڤی گواستنه‌وه‌ی سیلڤادا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان ترسیان له هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی سیلڤا نییه، ده‌شڵێت: ئێمه له 2011 ئه‌ندرییه پیرلۆمان له میلانه‌وه گواستنه‌وه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 32 ساڵ بوو، له ماوه‌ی 4 وه‌رز زۆرترین سوودمان لێبینی.
تیاگۆ سیلڤای 32 ساڵ، له یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا كردووه، به‌ڵام بارسا به زوویی له 2002 ده‌ستبه‌رداری بوو، دواتر یاری بۆ یانه‌كانی تیپی دووه‌می پۆرتۆی پورتوگالی، دینامۆ مۆسكۆ كرد، له هاوینی 2012 له یانه‌ی میلانه‌وه بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پی ئێس جی كۆتایی دێت.