به ڤیدیۆ...روخسارێكی نوێ لوتكه‌ی لالیگای گرت
تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی تامی یه‌كه‌مین شكستی له‌م وه‌رزه كرد
له گه‌ڕی نۆیه‌كی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌رید له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس مێژوویه‌كی ره‌شی نووسییوه، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر سێڤییا له‌م وه‌رزه‌دا تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.
یارییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ ده‌ستی پێكرد، كارتی ره‌نگاو ره‌نگ له یارییه‌كه به‌كارهات، له گێمی یه‌كه‌م ناوبژیوان 5 كارتی زه‌ردی به‌ڕووی یاریزانانی هه‌ردوولا به‌رز كرده‌وه و هیچ كامێكیشیان له‌م گێمه نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن.
له خوله‌كی 73ـی گێمی دووه‌م، ستیڤن نزونزی ناوه‌ڕاستكاری فره‌نسی، یانه‌ی سێڤییای به گۆڵێك پێشخت، له خوله‌كی 77 كۆكی یاریزانی ئاتڵێتیكۆ به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، تا كۆتاییش گۆڵه‌كه‌ی ستیڤن نزونزی ناونیشانی یارییه‌كه و سه‌ركه‌وتنی سێڤییا بوو.
یانه‌ی سێڤییا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرت، ته‌نیا سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌دریدیش له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌توانێت پێشه‌نگ به سێڤییا چۆل بكات.