گواردیۆلا هه‌ڕه‌شه له دوو یاریزانی دیاری یانه‌كه‌ی ده‌كات
دوو یانه بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتوونه‌ته سه‌رهێڵ
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بۆ پێنجه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كرد، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن گواردیۆلا راهێنه‌ره‌وه نیگه‌رانی لێ كه‌وتۆته‌وه، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و داڤید سیلڤا به تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌زانرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 ئۆكتۆبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی Expressـی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا به دوای دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك بۆ شوێنی ئه‌گوێرۆدا ده‌گه‌ڕێت، له ئێستادا پیپ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆبامیانگ راسپاردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، گواردیۆلا هه‌ڕه‌شه له داڤید سیلڤای ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی یانه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌گه‌ر ئاستی به‌رز نه‌كاته‌وه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك ریزی ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گواردیۆلا هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی بۆ خاویی و سیستی هێرشبه‌ر و ناوه‌ڕاستكاره‌كان گه‌ڕاندۆته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌یشدا ئه‌گوێرۆ و سیلڤا به تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌زانێت كه نه‌یانتوانیوه رۆڵی گه‌وره له رزگاركردنی یانه‌كه‌یان ببینن.
رۆژنامه‌ی Expressـی بریتانیا، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه دوای هه‌ستكردن به په‌راوێزخستنی ئه‌گوێرۆ، یانه‌كانی ئه‌ی سی میلان و پاریس سانجێرمان شه‌ڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌یان ده‌ست پێكرد.
ئه‌گوێرۆ ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی له پرێمه‌ر لیگ 5 گۆڵی تۆمار كردووه و 3 له گۆڵه‌كانی له رێگه‌ی لێدانی سزا بووه، یانه‌كه‌شی له دوای تێپه‌ڕبوونی 9 هه‌فته به كۆكردنه‌وه‌ی 20 لوتكه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه و به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی چۆلكردنی شوێنه‌كه‌ی له لایه‌ن یانه‌كانی ئارسێناڵ، تۆتێنهام و چێڵسی له‌سه‌ره.