ناوی 5 یاریزانی دیكه‌ش بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر زیاد بوو
ئێستا ژماره‌ی یاریزانه به‌ربژێره‌كان گه‌یشته 20 یاریزان
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ به فه‌رمی ناوی 5 یاریزانی دیكه‌شی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر راگه‌یاند، ئێستا ژماره‌ی یاریزانه به‌ربژێره‌كان گه‌یشته 20 یاریزان و ئه‌مشه‌و ناوی 10 یاریزانی دیكه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 ئۆكتۆبه‌ری 2016، گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ بڕیاریداوه ناوی 30 یاریزانی به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر رابگه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی ناوی 15 یاریزانی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا 5 یاریزانی دیكه‌شی زیاد كرد، كه له نێویاندا ناوی مێسی بینرا.
یاریزانه‌كان به‌سه‌ر 4 گرووپ دابه‌ش كراوان:
گرووپی یه‌كه‌م: (كریستیانۆ، گاریس به‌یل، بۆفۆن، ئه‌گوێرۆ، پیر ئۆبامیانگ).
گرووپی دووه‌م: (ئه‌نتوان گریزمان، دی برۆین، گۆنزالۆ هیگواین، پاوڵۆ دیبالا، دیێگۆ گۆدین).
گرووپی سێیه‌م: ئیبراهیمۆڤیچ، كوكی، تۆنی كرووس، ئینیێستا و لیڤاندۆڤسكی.
گرووپی چواره‌م: لیۆنێل مێسی، ریاز محه‌ره‌ز، هۆگۆ لۆریس، لوكا مودریچ، تۆماس مووله‌ر.
باڵۆن دۆر ئه‌مساڵ له فیفا جیابۆته‌وه و ته‌نیا رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌توانن ده‌نگ بۆ باشترین یاریزان بده‌ن، به‌ڵام هی فیفا سیستمه‌كه هه‌ر وه‌كوو پێشوو تره، رۆژنامه‌نووسان، كاپتن و راهێنه‌ری یانه و هه‌ڵبژارده‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن.