نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: به‌هۆى شه‌ڕى مووسڵه‌وه 50 هه‌زار هاووڵاتى روو له سووريا ده‌كه‌ن
ئاژانسی تایەبەت بە پەناخوازانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە لە ئایاری ئەمساڵ زیاتر 4200 ھاووڵاتی دانيشتووى شاری موسڵ روویان كردووه‌تە سووریا.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی تایەبەت بە پەناخوازانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە لە ئایاری ئەمساڵ زیاتر 4200 ھاووڵاتی دانيشتووى شاری موسڵ روویان كردووه‌تە سووریا.
مێلیسا فلێمینگ، وتەبێژی ئاژانسی پەناخوازانی نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند، كە لە فەلوجە، داعش دەستی كردووە بە لە سێدارەدان و كوشتنی ئەو ھاووڵاتیانەی ھەوڵی دەرچوون دەدەن لەو شارە و ھاوكات رێووشوێنەكانیشیان توندتر كردووە لە موسڵدا.
مێلیسا باسی لەوەش كرد، كە ھاووڵاتیان لە نێوان 2 بژاردەی پارێزگاری كردن لە داعش و مانەوە و جێ‌ھێشتنی، لە خراپترین دۆخدان.
وتەبێژی ئاژانسی پەناخوازانی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی خۆشی لەوە نیشاندا كە لە ئەگەری دەستپێكردنی شەڕی موسڵ بە لایەنی كەم 50 ھەزار هاووڵاتى دانيشتووى موسڵ روو له سووريا به تايبه‌تى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن.