سه‌لیم جبووری له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له كۆبوونه‌وه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئێستا له شاری سلێمانییه و له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌دایه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوۆ له باره‌ی دۆخی سیاسی و ره‌وشی ئاواره‌كان له كه‌ركووك و خانه‌قین كراوه.
دوێنێش نه‌وفل حه‌مادی پارێزگاری مووسڵ، بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ئاواره‌كان، سه‌ردانی پارێگای كه‌ركووك و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای شاره‌كه كۆبووه‌وه.