به ڤیدیۆ.. چه‌كه نهێنییه‌كانی هیلته‌ر
ئه‌وه‌ی پێشبینی ناكرێت، ئه‌ندازیاره سه‌ربازییه‌كانی هیتله‌ر درووستییانكردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ڵمانیای نازی، جگه له كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنان گه‌نج بۆ شه‌ڕ كردن، ته‌واوی تواناكانی خۆی بۆ داهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتوو ته‌رخانكردبوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی به‌كاربهێنرێن، تێك‌شكان.
شاره‌زایان و ئه‌ندازیارانی سه‌ربازی نزیك له هیتله‌ر كارییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی كرد، كه به پێش سه‌رده‌مه‌كه كه‌وتبوو، وه‌كو فڕۆكه‌ی فیشكه‌دار و مووشه‌كی دوورهاوێژ و بۆمبی پێشكه‌وتوو.
بۆمبی "ڤێرتز ئێكس"، بۆمبێكی تایبه‌ت و ئاراسته‌كراو، كه توانای بڕینی قه‌ڵغانی تانك و زریپۆشی هه‌بوو، له رێگه‌ی لاسلكییه‌وه ئاراستهدهكرا.
یه‌كێكی دیكه له داهێنانی سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیای نازی، داهێنانی مینێكی گه‌ڕۆك بوو، هاوشێوه‌ی تانكێكی بچووكی بۆمبڕێژكراو، توانای رۆیشتنی به‌سه‌ر مینه‌كانی دوژمن هه‌بووه و بۆ تێشكاندنی شوێنی تۆپه دوورهاوێژه‌كان درووستكرابوو.
یه‌كێك له پرۆژه نهێنییه‌كان سه‌ربازییه‌كان، درووستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نامۆ بوو، كه ناوی "نورتین 229" بوو، به شێوه‌یه‌ك درووستكرابوو توانای هه‌ڵگرتنی یه‌ك تۆن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌بووه و له كاتژمێرێك 600 میلی ده‌بڕی، دوو بزوێنه‌ری فیشكهداری هه‌یه و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1944، تاقیكرایه‌وه.
له كۆتایی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، په‌ره‌ی به فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری "Messerschmitt Me 163 Kome" دا و كه به بزوێنه‌ری مووشه‌كی كاری ده‌كرد.
ئه‌ندازیاره سه‌ربازییه‌كان، زیاتر له 300 دانه له‌م جۆره‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییان درووستكرد، كه خێراییه‌كه‌ی به به‌راورد به‌و سه‌رده‌مه، یه‌كجار زۆر بوو و زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی خۆی له مووشه‌كه‌كانی دوژمن لابدات، به‌ڵام به‌هۆی خێراییه زۆره‌كه‌ی، نه‌یده‌توانی ته‌واوی ئامانجه‌كان بپێكێت و رێگری له هێرشی فڕۆكه‌كانی دیكه بگرێت.