خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە راگەیەنرا

K24- ھەولێر       

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی  دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی دابەشكردنی ژمارەیەك وەزارەت و ھەرسێ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانی راگەیاند.

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕایده‌گه‌ینێت:- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 30/10/2016، مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 1- مووچه‌ى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى

2- وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن

3- وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

4- وه‌زاره‌تى كاره‌با

 

هه‌روه‌ها ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 31/10/2016، مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

1-مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

2-وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

3-وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى

4-وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى

5-وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو

6-وه‌زاره‌تى شاره‌وانى گه‌شت و گوزار

7-وه‌زاره‌تى داد

8-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى

9- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان

10- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

11-سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران