كاكه‌ييه‌كان ژيان بۆ گونده‌كانيان ده‌گێڕنه‌وه
دواى رزگاركردنى گونده‌كه‌مان گه‌ڕاوينه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆمان.
K24 – هه‌ولێر:
گوڵێ حه‌سه‌ن له گوندێكى نزيك كه‌ڵه‌كى خۆرئاواى مووسڵ له نزيك باخچه‌يه‌كى بچووكى ماڵه‌كه‌يان وه‌ستاوه كه پێشتر داعش داگيرى كردبوو و له‌سه‌رى نووسيبوو موڵكى داعشه.

ئه‌و ژنه چل ساڵه‌يه ده‌ڵێت: هاوسه‌ره‌كه‌م خه‌ريكى كارى كشتوكاڵييه و هيچ كه‌سێك ئاوڕمان لێ ناداته‌وه و بايه‌خمان پێ نادات و ناچارين له نزيكى خۆمان هه‌ندێك سه‌وزه بچێنين و دواى رزگاركردنى گونده‌كه‌مان گه‌ڕاوينه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆمان.
پێشمه‌رگه له ئايار/ مايۆى رابردوودا توانيان ژماره‌يه‌ك گوندى كاكه‌ييه‌كان له سنوورى نه‌ينه‌وا رزگار بكه‌ن.

كاكه‌ييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ئاينى كوردن و خاوه‌نى سرووتى تايبه‌ت و كتێبى ئاينى تايبه‌ت به خۆيانن، داعش ئه‌وانى به بێ بڕوا له‌قه‌ڵه‌مداوه و كارى بۆ سڕينه‌وه‌يان ده‌كرد.

سامان خه‌ليلى 30 ساڵ ده‌ڵێت: ئێمه پێكهاته‌يه‌كى ئاينى جياوازين. زۆر كارمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئه‌مريكاييه‌كان كردووه له دواى 2003ه‌وه هه‌ربۆيه داعش له دژمانه.

سه‌لمان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا يه‌كێكه له ريش سپييه‌كانى گونده‌كه و ده‌ڵێت نزيكه‌ى 50 ماڵ واته له سه‌دا 10ى خه‌ڵكى گونده‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان.

گوتيشى: ئه‌وه سرووشتييه چونكه ئاو و كاره‌با نييه و خوێندن نييه و هه‌موو ناوچه‌كه مينڕێژ كراوه.

له مانگى ئابى 2014 له سه‌روبه‌ندى داگيركردنى گونده‌كان له لايه‌ن داعشه‌وه سه‌رجه‌م دانيشتوانى ئه‌و ناوچانه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

له ئێستادا ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌يانه‌وێت خانووه‌كانيان چاك بكه‌نه‌وه و ده‌ست به ژيان بكه‌نه‌وه.