گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ى بێده‌نگ كردنى مه‌لا به‌ختيار ده‌كات
قسه‌كانى مه‌لا به‌ختيار كه له ديدارى ئه‌كاديميدا خستييه‌ڕوو، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى وروژاندووه.
K24 – هه‌ولێر:
قسه‌كانى مه‌لا به‌ختيار كه له ديدارێكى ئه‌كاديميدا خستييه‌ڕوو، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى وروژاندووه. دواى دوو رۆژ له چاوه‌ڕوانى، له راپۆرتێكى ته‌له‌فزيۆنيدا، په‌يامنێرێكى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێنى گۆڕان، هه‌ڕه‌شه‌ى بێده‌نگكردنى مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى هاوپه‌يمانى گۆڕان ده‌كات.
كه‌ى ئێن ئێن له توێى هه‌واڵه‌كانى ئه‌مشه‌ويدا راپۆرتێكى په‌يامنێرێكى بڵاو كرده‌وه، له ژێر ناونيشانى وه‌ڵامى گۆڕان بۆ مه‌لا به‌ختيار.
ده‌قى وه‌ڵامه‌كه واژووى هيچ ئۆرگانێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به‌سه‌ره‌وه نييه، به زمانێكى توند هه‌ڕه‌شه‌ى له مه‌لا به‌ختيار كردووه.
له هه‌ڕه‌شه‌نامه‌كه‌ى گۆڕاندا بۆ مه‌لا به‌ختيار به زمانێكى توند نووسراوه، "ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجار و یه‌ك ده‌قیقه‌ی تر له‌ژێر نسێی یه‌كێتی قوڕ باقه ئاسا له گۆمی لیخنی ناخی خۆته‌وه مل ده‌ر بهێنێ و به‌قیڕه‌ی ناوه‌خت ئارامی سلێمانیمان لێتێك بده‌ی، وه‌ك خۆت بێده‌نگ ده‌كرێی".
رۆژى پێنجشه‌ممه 27ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پانێلێكى ديدارى مێريدا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختيار هێرشيكرده سه‌ر يوسف محه‌ممه‌د و به هۆكارى سه‌ره‌كى قه‌يرانه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى تۆمه‌تبار كرد.
مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسى ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسى يه‌كێتييه و هاوكات به‌رپرسيارى فراكسيۆنه‌كانى يه‌كێتييه له په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكاندا ره‌خنه‌ى له فراكسيۆنه‌كانيان و گۆڕان گرت، كه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌كته‌بى سياسى بڕياريانداوه.
ئه‌و گوتيشى: له هه‌موو په‌رله‌مانه‌كانى دنيا مه‌كته‌بى سياسى ژوورى تايبه‌تى هه‌يه و رێنمايى فراكسيۆنه‌كانيان ده‌كه‌ن.
باسى له‌وه‌شكرد، كه په‌رله‌مانتارانى گۆڕان و يه‌كێتى وتوويانه خۆ ئێمه قاز نيين، ئه‌ى ئه‌گه‌ر قاز نيين بۆ ناچن به ته‌نيا خۆتان هه‌ڵبژێرن... ده‌يفه‌رموون به گوێى مه‌كته‌بى سياسيتان مه‌كه‌ن، ئاواتان به‌سه‌ر دێت.
ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له‌به‌ر رێزگرتنى خوێنه‌ره‌كانى و پاراستنى بنه‌ما ئاكارييه‌كان و به‌ها باڵاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى به پێويستى نه‌زانى ته‌واوى وه‌ڵامه‌كانى گۆڕان به‌و زمانه‌ى كه نووسراوون بگوازێته‌وه.