چيرۆكى ئه‌و كچه‌ى دواى برينداركردنى له لايه‌ن داعشه‌وه دهستگيرانهكهى وازى لێهێنا
ئه‌و برۆ ره‌ش و چاوه پڕ له حه‌سره‌ته‌كانى له نيگارى كێشراو و دره‌وشاوه‌ى سه‌ر كاغه‌زێكى سپى هونهرمهندێكيان ده‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
برۆ ره‌ش و چاوه پڕ له حه‌سره‌ته‌كانى له نيگارى كێشراو و دره‌وشاوه‌ى سه‌ر كاغه‌زى سپى هونهرمهندێكيان ده‌كرد، بير‌ى ئاڵۆزكاوى به رۆژگارى رابردوويهوه ماندوو بوو، به ديار فرمێسكى دايك و باوكييه‌وه خه‌مى بۆ له‌ده‌ستچوونى ئه‌و ژيانهش ده‌خوارد كه داعش هه‌ر له سه‌ره‌تاى رێگه‌دا كرديه تاڵاوى جيابوونهوه و دابڕان.

سهبريه، به فيشه‌كى چه‌كدارانى داعش پێكرا و دواى برينداربوونى چيديكه نه‌يتوانى له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێت. دهستگيرانهكهى كاتێك ده‌زانێت چاره‌سه‌رى برينه‌كه‌ى ناكرێت، لێى جيادهبێتهوه.
وه‌ك خۆى باسيكرد، دهستگيرانى پێشووى هاوسه‌رگيرى كردووه‌ته‌وه و دوو كچى هه‌يه و ناوى يه‌كێك له كچه‌كانى به ناوى سهبرييهوه ناوناوه.

ئه‌وان ئێستا له كه‌مپى په‌نابه‌رانن و پێشتر له ژێر ده‌ستى داعش بوونه و تاڵاوى زۆريان چه‌شتووه تا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌مڕۆ كه بتوانن به ئازادى له هه‌رێمى كوردستاندا باسى ئازاره‌كانى دوێنێيان بكه‌ن.
ئه‌فسانه شا محه‌ممه‌دى په‌يامنێرى كوردستان 24، له كه‌مپى ئاواره‌كاندا خێزانى سهبريهى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و له نزيكه‌وه چيرۆكى ئه‌وانى له راپۆرتێكدا تۆمار كردووه.