په‌یامنێرێك سوكایه‌تی به خه‌ڵكی باشوور ده‌كات
چونكه نه‌یانویستووه به‌و جل و به‌رگانه‌وه قسه بۆ كه‌ناڵه‌كه بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی "mbc" دا كه رۆژی هه‌ینی رابردوو په‌خشكراوه،راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا سوكایه‌تی به خه‌ڵكی شاری "نه‌جران" له باشووری سعودییه كراوه،به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شار و ناوچه‌یه به‌هۆی داب و نه‌ریتی تایبه‌تییانه‌وه ئاماده‌نین له به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا به جل و به‌رگی وه‌رزشییه‌وه ده‌ربكه‌وون و قسه بكه‌ن.
په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه به ناوی "عه‌بدوڵڵا ئه‌لشه‌هری" كه راپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌كردووه،دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا كردووه له‌و كاته‌ی به رێگادا رۆیشتوون،به‌ڵام زۆربه‌یان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی جل و به‌رگی وه‌رزشیان له‌به‌ره قسه بۆ كه‌ناڵه‌كه بكه‌ن و نه‌یانویستووه به‌و جل و به‌رگه‌وه وێنه بگیرێت و ده‌ربكه‌ون.
هه‌ر بۆیه ئه‌و راپۆرته خه‌ڵكی "نه‌جرانی" توڕه كردووه،به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی په‌یامنێره‌كه له هه‌ژماری تویته‌ره‌كه‌ی نوسیوویه‌تی"راپۆرته‌كه چاره‌سه‌ری لایه‌نه دواكه‌وتووه‌كانی داب و نه‌ریتی خه‌ڵكی باشوور ده‌كات.
هه‌ر بۆیه چالاكووانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به توندی هاتوونه‌ته ده‌نگ و دژی كه‌ناڵه‌كه به هاشتاگی #mbc گاڵته به باشوور ده‌كات، ره‌خنه‌ی توندیان له‌و كه‌ناڵه گرتووه و پێیانووایه كه سوكایه‌تی به داب و نه‌ریتی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سعودیه كراوه،به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كه‌سیش به ساده‌یی وه‌ریانگرتووه و نوسیوویانه ته‌نها خستنه‌ڕووی داب و نه‌ریتی ناوچه‌یه‌ك بووه كه تا ئێستاش هه‌یه و به‌رده‌وامه.