به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – هه‌ولێر وه‌ڵامی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌داته‌وه
"رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤیش ئه‌گه‌ر رێكاره‌كانی ئاسایشی به دڵ نییه با بێن خۆیان كه‌مپێك بكه‌نه‌وه و بواری ئه‌منی بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – هه‌ولێر، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوه، وه‌ڵامی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌داته‌وه و له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه: "ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه گرنگه و هه‌موو رێكارێكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانیشه‌وه".
"پێویسته ئاسایش له سه‌رووی هه‌ر بابه‌تێكی تر سه‌یربكرێت، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت چاوه‌ڕێی رووداوی دڵته‌زێن بین كه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌باره‌یتی گشتی ئاسایش – هه‌ولێره‌وه
سه‌باره‌ت به راپۆرتێكی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (Human Rights Watch) ده‌رباره‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گومانلێكراوی نێو ئاواره‌كانی هه‌ڵاتووی بنده‌ستی داعش، راده‌گه‌یێنین كه هه‌ر كه‌سێك له سنووری داعشه‌وه دێته هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر ناكرێت ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه دان به داعشبوونی خۆیان ده‌نێن یاخود ناویان له لیستی تاوانبارانی داعشدا هه‌یه و كاریان بۆ كردووه. ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه گرنگه و هه‌موو رێكارێكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانیشه‌وه. رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤیش ئه‌گه‌ر رێكاره‌كانی ئاسایشی به دڵ نییه با بێن خۆیان كه‌مپێك بكه‌نه‌وه و بواری ئه‌منی بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و یان بیانگوێزنه‌وه بۆ شوێنێكیتر كه خۆیان گونجاوی ده‌زانن.
ئه‌وه‌ی ئاسایش ده‌یكات له اجرائاتی ئه‌منی به‌رامبه‌ر به ئاواره‌كان، به شێوه‌یه‌كی ئاسایشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خودی ئاواره‌كان رازین و هیچ لایه‌نێكیش تێبینی و ره‌خنه‌ی خۆی دیاری نه‌كردووه.
بۆیه پێمانوایه له‌م هه‌لوومه‌رجه‌دا، پێویسته ئاسایش له سه‌رووی هه‌ر بابه‌تێكی تر سه‌یربكرێت، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت چاوه‌ڕێی رووداوی دڵته‌زێن بین كه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – هه‌ولێر
29-10-2016