نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی كۆبڵنز هه‌واڵی شه‌هیدبوونی دكتۆر سلێمان ره‌تده‌كاته‌وه
دوایین زانیاری له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی "سه‌ربازی ون" بزانه
K24 - هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی شه‌هیدبوونی، سه‌عید چوروككایا، ناسراو به دكتور سلێمان، پسپۆڕی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی كۆبڵنز، هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه سایتی "زهر نیوز"ی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت: "دكتۆر سلێمان ماوه‌ی 7 كاتژمێر له نه‌شته‌رگه‌ریدا ماوه‌ته‌وه و ئێستاش له‌ژێر چاودێری چڕدایه".
ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له میدیا لۆكاڵییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك بكه‌ن، ده‌نگۆی شه‌هیدبوونی دكتۆر سلێمانییان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نه‌خۆشخانه‌كه، ته‌نها به‌شێكی مێشكی له كاركه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا دڵی له لێدان نه‌كه‌وتووه و كار ده‌كات.
ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دكتۆر سلێمان، تایبه‌ت بۆ سایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دكتۆر سلێمان هێشتا له ژیاندا ماوه و پزیشكانی پسپۆڕی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌ژێر چاودێری چڕدایه.
دكتۆر سلێمان، رۆژی چوارشەممە 26-10-2016، لەكاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێكی چێندراوی داعشدا، لەنێو تونێلێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێ پێشمەرگەكانی، لە گوندی تیسخرابی گەورەی میحوەری باشیک برینداربوو، ئەوكات بە هەلیکۆپتەرێکی تایبەت خێرا گەیه‌ندرایە نەخۆشخانەی هەولێر و دواتر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكرا.
دکتۆر سلێمان کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لەم ساڵانەی دواییدا لە ئەڵمانیا دەژیا، لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کرد، لە زۆربەی میحوەره‌کانی جەنگی دژ بە داعشدا زۆرترین رۆڵی بینیوە لە پووچەڵکردنەوەی مین و تی ئێن تی و بۆمبەکانی داعشدا.
پێشتر له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "سه‌ربازی ون"ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوای په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، نه‌یتوانیوه له ئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه و له دووره‌وه سه‌یری دیمه‌نه‌كه بكات.
بۆیه بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك خۆبه‌خش له ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دژی داعش بجه‌نگێت، به‌هۆی شاره‌زاییه‌كه‌ی له بواری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب، له تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی و پووچهڵهكردنهوهی بۆمب ده‌ستبه‌كاربوو.