ئاسایشی سلێمانی: مۆڵەت بە ھیچ گرووپ و رێكخراوێك نەدراوە خۆپێشاندان بكات
"زۆر لەو گرووپ و رێكخراوانە فەرمین نین و مۆڵەتی خۆپێشاندانیان نییە"
K24 – ھەولێر
لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێ، بەھۆی ھەلومەرجی ئێستا مۆڵەتیان بە گرووپ و رێكخراوەكان نەداوە خۆپێشاندان بكەن و زۆربەی ئەو رێكخراو و دەستانە فەرمی نین و مۆڵەتی خۆپێشاندانیان نییە.
پێشتر فەرمانبەر و مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی رایانگەیاندبوو كە لە 1/11/2016، خۆپێشاندانی سەرتاسەری ئەنجامدەدرێت و ناویان ناوە "رۆژە گەورەكە"، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ئەوەی خستوەتەڕوو كە مۆڵەتیان بە ھیچ رێكخراو و دەستەیەك نەداوە بۆ خۆپێشاندان و زۆربەیان فەرمی نین و مۆڵەتی خۆپێشاندانیان نییە.
لە راگەیاندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی ھاتوو: "هه‌موو لایه‌ك ئاگادارئه‌كه‌ینه‌وه، له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه وڵاته‌كه‌مانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له‌به‌ره‌ی جه‌نگ و به‌رگریدان له‌خاك و نیشتمان و كه‌رامه‌تی میلـله‌ته‌كه‌مان، رۆژانه خوێن له‌جه‌سته‌ی پێشمه‌رگه ئه‌چۆڕێ و ( داعش ) بۆ پارسه‌نگی شكسته‌كانی له‌كه‌ركوك و لێره‌و له‌وێ هێرش ده‌كه‌ن و پلانیان هه‌یه، بۆیه مۆڵه‌تمان نه‌داوه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا، كه ئه‌و ڕێكخراو و گروپ و ده‌ستانه زۆربه‌یان ره‌سمی نین و مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان نییه".