ئێران داوایەك لە شاندی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی دەكات

لەگەڵ فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران كۆبوونەوە

K24 – ھەولێر

راوێژكاری رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران لەگەڵ شاندی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی كۆبووەوە و داوای لێكردون كە یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزن.

میدیاكانی یەكێتی بڵاویانكردەوە شاندی حزبەكەیان بە سەرۆكایەتی مەلابەختیار لە تاران لەگەڵ محسن رەزایی راوێژكاری عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی كۆبووەتەوە و باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوانیان و شەڕی داعش كردووە.

محسن رەزایی كە فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێرانە، بە گوێرەی میدكانی یەكێتی داوای لە شاندەكەی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی كردووە: "پاراستنی  مێژووی رابردووی یەكێتیی، لەئەستۆی سەرجەم یەكێتییەكاندایە‌و لەبەرژەوەندی هەموو یەكێتییەكانیشدایە، بۆیە پێویستە یەكێتیی ناو یەكێتیی‌ و ئەو مێژووە گەشەی رابردوتان، كە سەرمایەیەكی گەورەیە، بپارێزن".

وەك راگەیاندنی فەرمی یەكێتی بڵاویان كردوەتەوە لە دیدارەكەدا مەلا بەختیار باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران، ھەروەھا ستراتیجیەتی شەڕی داعش كردووە.

دوێنێ شاندێكی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی بە سەرۆكایەتی مەلا بەختیار و ئەندامیەتی عومەر فەتاح، پاڤڵ تاڵەبانی، سەعدی پیرە، خەسرەوگوڵ محەمەد، یاسین سابیر، سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد، بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، تەوەری سەرەكی گفتوگۆی نێوان شاندی یەكێتی و بەرپرسانی ئێران چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكانی یەكێتی دەبێت.

ئێران داوایەك لە شاندی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی دەكات
ئێران داوایەك لە شاندی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی دەكات
ئێران داوایەك لە شاندی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی دەكات
ئێران داوایەك لە شاندی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی دەكات