كوەیت بەھەماھەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڕیەك ملیۆن دۆلار دەبەخشنە منداڵانی بێسەرپەرشت

K24 - ھەولێر

کونسوڵگەری کوەیت لە ھەولێر، بڕی یەک ملیۆن دۆلار وەک ھاوکاری دەداتە دەزگای خێرخوازی بارزانی، بۆ ئەوەی بەسەر منداڵانی بێ دایک و باوک دابەشبکرێت، بڕیارە ئەو برە پارەیەش لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بەسەر چوار ھەزار منداڵی بێ دایک و باوک بە شێوەی مانگانە دابەشبکرێت کە ھەریەکەیان مانگانە 50 دۆلاری بەردەکەوێت.