بە ڤیدیۆ..شڤان پەروەر گۆرانی پێشمەرگە كلیپ دەكات
K24 - ھەولێر
ھونەرمەندی بەناوبانگی كورد شڤان پەروەر سەرقاڵی كلپكردنی گۆرانییەكە لەسەر پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعش گۆرانییەكە بەناوی پێشمەرگەیە. وێنەكانی ئەو كلیپە ھەندێكی لە دھۆك و بەشێكی دیكەش لە ئەورووپا تۆماركراوە.
شڤان پەروەر بە كوردستان24 رایگەیاند: "دەبێ لە ئێستادا ھونەرمەندانی کورد شان بەشانی پێشمەرگەکان بە ھونەر خەباتیان لەگەڵ بکەن، دەبێ ھونەرمەندان بە رێگای ھونەر لە دژی دوژمنان بجەنگن".
شڤان پەروەر یەكێكە لە ھونەرمەندە ناسراوەكانی كورد، لە سەردەمی خەباتی شاخ و شاردا پشتیوانی لە شۆڕشەكانی گەلەكەی كردووە و بە گۆرانی و سروودی نیشتیمانی پێشمەرگە و ھاووڵاتیانی كورد بۆ خەبات و بەرخودان ھانداوە.