به گۆرانییه‌كی 3 وشه‌یی چووه ناو كتێبیی گینس
ركابه‌ری گانگنام ستایل په‌یدابوو
K24 - هه‌ولێر:
كورتترین گۆرانی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێته به‌ناوی " Pen Pineapple Apple"، كه ته‌نها 3 وشه‌یه، له كتێبی گینیس، بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، تۆماركرا.
پیكۆ تارۆ، كه گۆرانییه‌كه‌ی گوتووه، رۆژی 28ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، بڕوانامه‌ی كتێبیی گینیسی نمایشكرد، كه به كورتترین تێكستی گۆرانی، ناوه‌كه‌ی تۆماركراوه.
گۆرانی "Pen Pineapple Apple"، پێشوازییه‌كی یه‌كجار زۆری لێكراوه و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا نزیكه‌ی 140 ملیۆن جار و له فه‌یسبووكیش 50 ملیۆن جار بینراوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "Billboard"ی تایبه‌ت به میوزیك، به یه‌كێك له باشترین گۆرانییه‌كان دانراوه.
رۆژنامه‌ی "سترایتز تایمز" له بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیكۆ تارۆ، سوپای هونه‌رمه‌ند جه‌ستین تیمبهرلهیك ده‌كات، كه پێشنیازیكردووه گۆرانییه‌كه بخرێته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.