به‌وێنه و ڤيديۆ.. ببينه كچه كوردێك چۆن سه‌رى خۆى سفر ده‌كات
بزانه بۆ وا ده‌كات!؟
K24- هه‌ولێر
له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا خانمه كوردێكى دانيشتووى سويد، وه‌ك پشتگرييه‌ك بۆ تووشبووانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه، سه‌رى خۆى سفر ده‌كات.
(ئەستێرە كەریم) خانمه كوردێكى دانيشتووى وڵاتى سويده، له‌يه‌كێك له ئارێشگاكانى ئه‌و وڵاته وەك پشتگيرييه‌ك و هاوخەمییەك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، سه‌رى خۆى سفر ده‌كات.
هه‌ر له‌گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ئه‌ستێره دەڵێت: "زۆر كەس دەڵێن قژ تاجی سەری ئافرەتە، پرسیاریش دەكات كە بۆ ئەوانەی تووشی شێرپەنجە بوون و قژیان نییە ئافرەت نین؟".
جگه له‌مه‌ش ئاماژه به هاوسه‌ره‌كه‌شى ده‌كات كه پشتگيرى و هاوكارى كردووه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌يى و نه‌بۆته له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌مى.
.jpg)
.jpg)