مه‌سيحييه‌كان: ناگه‌ڕێينه‌وه مووسڵ
ئه‌ى ئێستا بگه‌ڕێمه‌وه كێ گرێنتيم ده‌داتێ هه‌مان شت دووباره نه‌بێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێك له مه‌سيحييه‌كانى مووسڵ كه ئێستا وه‌ك ئاواره روويان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، ده‌ڵێن ناگه‌ڕێينه‌وه بۆ مووسڵ و به ده‌ركردنى داعش ئازاره‌كانمان ناڕه‌وێنه‌وه.
خاليد ره‌مزى يه‌كێك له ئاواره مه‌سيحييه‌كانه و به رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى راگه‌ياندووه، ناكرێت دووجار بكه‌وينه چاڵه‌وه و منداڵانمان له بارودۆخێكى پڕ توندوتيژيدا به‌سه‌ر به‌رن.
كاهينێكى كڵێسه له هه‌ولێر ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه بۆ مووسڵ هه‌ڕه‌شه و كوشتنمان بير ده‌خاته‌وه.
يه‌كێكى ديكه له ئاواره‌كان ده‌ڵێت: ئه‌و شه‌وه‌ى داعش هاته مووسڵ توانيم رابكه‌م، ئه‌ى ئێستا بگه‌ڕێمه‌وه كێ گرێنتيم ده‌داتێ هه‌مان شت دووباره نه‌بێته‌وه.