ويلايه‌تى بۆ مه‌لا به‌ختيار: ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت وڵاتانى ناوچه‌كه دابه‌شبكات
بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى ئاسايشى ئيسرائيل بكات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه ستراتيژيه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى ده‌ستنيشانكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت وڵاتانى گه‌وره‌ى ناوچه‌كه دابه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى ئاسايشى ئيسرائيل بكات.
ئه‌و قسانه‌ى ويلايه‌تى له كاتێكدا هاتن، كه به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى سه‌ردانيان كرد و ئاژانسى هه‌واڵى ميهرى ئێران ده‌قى ناوه‌ڕۆكى وته‌كانى بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
ويلايه‌تى كه هاوكات راوێژكارى خامه‌نه‌ئييه، عێراق و ئێران په‌يوه‌ندى مێژوويى و كلتوورى هاوبه‌شيان هه‌يه و ئه‌وه هێزه گه‌وره‌كانن ده‌يانه‌وێت شه‌ڕى ناوخۆ به‌رپا بكه‌ن و گرووپ و رێكخراوى تيرۆريستى به ناوچه‌كاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ويلايه‌تى هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، به مه‌لا به‌ختيارى وتووه: ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌يانه‌وێت وڵاتانى گه‌وره‌ى خاوه‌ن شارستانييه‌تى مێژوويى ناوچه‌كه پارچه پارچه و دابه‌ش بكه‌ن له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسايشى ئيسرائيل، كه ئه‌و به (كيانى زايۆنيزم) وه‌سفيكردووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى ويلايه‌تييدا، مه‌لا به‌ختيار ستايشى رۆڵ و رابردووى ويلايه‌تى كردووه به تايبه‌تى ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له ئاستى ديپلۆماسى به‌سه‌ر تارق عه‌زيزى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس به‌ده‌ستيهێناوون. وه‌ك ئه‌وه‌ى مه‌لا به‌ختيار باسيكردووه.
مه‌لا به‌ختيار ئه‌وه‌شى وتووه: سه‌رده‌مى ئيمپرياليزم به‌سه‌ر چوو و ته‌واو بوو، پيلانگێڕان ناتوانن به ئامانجه ئيمپرياليزمييه‌كانيان بگه‌ن له رێگه‌ى چاندنى تۆوى ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى.