9 ھەزار ئاوارەی دیكە روو لە ھەرێمی كوردستان دەكەن
K24 – ھەولێر
بە گوێرەی ئاماری سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان لەسەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازاكردنەوە مووسڵ تا ئێستا 9 ھەزار ئاوارەی دیكە لە ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە.
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان رایگەیاند: "له وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكردووه، نۆ هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ به‌تایبه‌تی له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشووری مووسڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاواره بوونه".
بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری ھاوبەشی قەیرانەكان بۆ ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان روونكردوەتەوە: "80% ئاواره‌كانی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه بۆ پارێزگای هه‌ولێر ئاواره بوونه و له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه و حه‌سه‌ن شام نیشته‌جێكراون و 20% له كه‌مپی زهلیكان له دهۆك نیشته‌جێكراون".
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: "خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شه‌ڕ له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆیان دهگهیەنه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و له پشت سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه به هاوكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ئۆتۆمبێلی پاس ئاماده كراوه بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ناو ئه‌و كه‌مپانه كه بۆیان دیاری كراوه".
ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ پێشوازیكردن له ئاواره‌كان دانراوه، بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كانی نوێی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری بكه‌ن ده‌توانن 33 هه‌زار خێزان یان 215 هه‌زار ئاواره وه‌ربگرن كه پێشتر پلانی دروستكردنی پێنج كه‌مپ له هه‌ولێر، پینج كه‌مپ له دهۆك و كه‌مپێك له سلێمانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دانراوه".
لە 17 مانگی رابردوو ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستیپێكردووە، ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین ناوچەی بەرفراوانیان لە دەستی داعش رزگاركردووە و لە ئێستادا ھێزە عێراقییەكان بەرەو ناوەندی مووسڵ پێشڕەوی دەكەن، ھاوكات لەگەڵ ئازاكردنەوەی ئەو ناوچانە ھاووڵاتیان خۆیان دەگەیەنە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و روو لە ھەرێمی كوردستان دەكەن.