سزای قامچی لێدانی بەسەردا دەسەپێندرێت
K24 - ھەولێر
سەرۆكی داواكاری گشتی پێشووی تاران سزای لێدانی 70 قامچی بۆ بڕایەتەوە، دۆسییەكی دیكەشی بۆ كراوتەوە، كە تاكوو ئێستا سزاكەی دیار نییە.
پارێزەری ئەو كەسانەی سكاڵای یاساییان دژی سەعید مورتەزەوی سەرۆكی داواكاری گشتی پیشووی تاران و بەرپرسی ناوەندی خۆشبژێوی كۆمەڵایەتی تۆماركردووە بەھەواڵدەری مێھری گوتووە كە مورتەزەوی بەھۆی گەندەڵی و كەمتەرخەمیكردن لە بەرێوەبەریدا سزای لێدانی 70 قامچی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: "دۆسییەكی دیكەشی لەدژی كراوەتەوە كە دیار نییە سزاكەی چی دەبێت.
سەعید مورتەزەوی كەسایەتییەكی نزیك لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران بوو، لەسەردەمی ئەودا چەندین كەس لەژێر ئەشكەنجە لە زیندانەكانی ئێران گیانیان لەدەستدا.