حكومه‌تی هه‌رێم 31.33 ملیۆن دۆلار ده‌داته كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت
K24 – هه‌ولێر
كۆمپانیای نه‌رویجی بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز – دی ئێن ئۆ رایگه‌یاند 31.33 ملیۆن دۆلار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه وه‌ك حه‌قده‌ستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی له كێڵگه‌ی تاوكی له مانگی ئابدا.
دی ئێن ئۆ له ماڵپه‌ره‌كه‌یدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی، گه‌نه‌ڵ ئه‌نه‌رجی دابه‌ش ده‌كات، 26.27 ملیۆن دۆلار حه‌قده‌ستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له مانگی ئابدا و 5.05 ملیۆن دۆلاریش هی مانگه‌كانی پێشووتره.
كۆمپانیا دی ئێن ئۆ له‌باره‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵكه‌ی تاوكێ ده‌ڵێت له مانگی ئابدا رۆژانه 96.709 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت له‌م كێڵگه‌یه به‌رهه‌مهێناوه و له رێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده كراوه.
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی تاوكێ له به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی پێشتر دابه‌زیوه، به‌هۆی داخستنی بۆری گواستنه‌وه نه‌وت له توركیا و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێڵگه. له مانگی ته‌موزدا رۆژانه 117.992 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت له كێڵگه‌ی تاوكێ به‌رهه‌مهێنراوه.
گوتیشی بڕی مامناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی تاوكی له‌ماوه‌ی سێ وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ رۆژانه 109.159 به‌رمیلی نه‌وت بووه كه 108.759 به رێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده كراوه.