نێچیرڤان بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
دەستگیرکردنی ھاوسەرۆکانی ھەدەپە نیگەرانی كردین
K24 – ھەولێر
لەبارەی دەستگیركردنی ھاوسەرۆكانی ھەدەپە لەلایەن حكوومەتی توركیا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، دەستگیرکردنی ھاوسەرۆکانی ھەدەپە نیگەرانی كردین و لەوباوەڕەداین کە ئەوە بارودۆخی تورکیا تووشی ئاڵۆزی دەکات.
لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی ھاتوو: "داوا دەکەین ھاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی HDP ئازاد بکرێن و بە شێوەیەکی ھێمن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکرێت و ڕێز لە ئیرادەی ئەو دەنگدەرانەی تورکیا بگیرێت کە ئەوانیان ھەڵبژاردووە".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی
دەستگیرکردنی ھاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە یاساییەی تورکیا، نیگەرانی کردین. لەوباوەڕەداین کە ئەوە بارودۆخی تورکیا تووشی ئاڵۆزی دەکات، بۆیەش داوا دەکەین ھاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی HDP ئازاد بکرێن و بە شێوەیەکی ھێمن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکرێت و ڕێز لە ئیرادەی ئەو دەنگدەرانەی تورکیا بگیرێت کە ئەوانیان ھەڵبژاردووە. ھەروەھا داوا لە HDPەیش دەکەین وەک پارتێکی یاسایی لە تورکیا، لە چوارچێوەی یاساکانی تورکیادا ھەڵسوکەوت بکات.
لە ھەمان کاتدا تەقینەوەکەی دیاربەکر پرۆتەستۆ دەکەین کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک خەڵکی سڤیل و پۆلیس. داوا دەکەین لەپێناو بەرژەوەندیی ھەموو لایەکدا، دەست بە پرۆسەیەکی مەدەنی و ئاشتیانە لەپێناو چارەسەرییەکی ڕاستەقینەدا، بکرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
5/11/2015