به وێنه و ڤیدیۆ.. ئه‌م شۆخه ده‌ڵێت: ناشیرینم و حه‌ز ناكه‌م كه‌س بمبینێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی "ناشیرینه" چوار ساڵ له ژووره‌كه‌ی نه‌هاته ده‌ره‌وه و چه‌ند جارێك هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه.. ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌ی بخوێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌م شۆخه چه‌ند جارێك هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه، چونكه وا هه‌ستیكردووه جوان نییه و شه‌رمی كردووه رووی خۆی نیشانی خه‌ڵك بدات.
ئالانه باگوێڵ، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، كه له‌ناوچه‌ی هێنلی ئۆكسفۆردشایری به‌ریتانی ده‌ژی، له باره‌ی جوانی رووخسارییه‌وه ده‌ڵێت: "رۆژانه 200 وێنه‌ی سێڵفی ده‌گرم تاكو یه‌ك وێنه‌م به دڵ ده‌بێت".
ئالانه وا هه‌ست ده‌كات، بونیاتی جه‌سته‌ی وه‌كو ژنانی ئاسایی نییه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی ناشیرینی جه‌سته‌ی، ماوه‌ی 4 ساڵ له ژووره‌كه‌ی نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی له هه‌رزه‌كاریدا تووشی ئالانه بووه، رۆژانه چوار كاتژمێر سه‌رقاڵی ماكیاژ بووه تا له جوانی خۆی دڵنیابێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌م شۆخه به‌ریتانییه، بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی به‌ریتانی ده‌ڵێت: "پێموابوو ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه من ببینێ زۆر خراپه، بۆیه زۆر ناخۆش بوو رێگه بده‌م رووخساری من ببینن".
ئالانه ئێستا قوتابی به‌شی ده‌روونناسییه، ده‌ڵێت: "له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا زۆر خراپ بووم، چه‌ند جارێك له رێگه‌ی به‌كارهێنانی حه‌ب و ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان كۆتایی به‌ژیانی خۆم بهێنم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جارێكیان دایكم سه‌ندووقێكی بۆ ده‌رمان كڕی و له ماڵه‌وه هه‌ڵیواسی، ئه‌وكات ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوو، به‌ڵام كلیلی ئه‌و سه‌ندووقه له‌لای من بوو، بۆیه هه‌ستام سه‌ندووقه‌كه‌م شكاند و جارێكی دیكه ویستم هه‌وڵی خۆكوشتن بده‌م".
ئێستا ئالانه سه‌رقاڵی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی خۆیه‌تی بۆ تۆڕی "BBC"ی به‌ریتانی، له به‌رنامه‌یه به‌ناوی "هیچ كه‌سێك نموونه‌یی نییه Nobody's Perfect".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)