سه‌ربازه ونه‌كه شه‌هید بوو
براكه‌ی هه‌واڵی شه‌هید بوونی راگه‌یاند
شه‌وی رابردوو سه‌عید چروكایا ناسراو به دكتۆر سلێمان ، پسپۆڕی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی، له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی كۆبڵنز له ئه‌ڵمانیا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی وورد به‌ڵام گیانی له ده‌ستدا و شه‌هید بوو.
ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دكتۆر سلێمان، تایبه‌ت بۆ سایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دكتۆر سلێمان پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا مابووه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام كاتژمێر 2:00 شه‌وی رابردوو گیانی له ده‌ستداوه و شه‌هید بووه.
برایه‌كی ناوبراویش له‌سه‌ر واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی شه‌هید بوونی د.سلێمان چرۆكایای پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
دكتۆر سلێمان چروكایا، رۆژی چوارشەممە 26-10-2016، لەكاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێكی چێندراوی داعشدا، لەنێو تونێلێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێ پێشمەرگەكانی، لە گوندی تیسخرابی گەورەی میحوەری باشیک برینداربوو، ئەوكات بە هەلیکۆپتەرێکی تایبەت خێرا گەیه‌ندرایە نەخۆشخانەی هەولێر و دواتر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكرا.
دکتۆر سلێمان کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لەم ساڵانەی دواییدا لە ئەڵمانیا دەژیا، لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کرد، لە زۆربەی میحوەره‌کانی جەنگی دژ بە داعشدا زۆرترین رۆڵی بینیوە لە پووچەڵکردنەوەی مین و تی ئێن تی و بۆمبەکانی داعشدا.
پێشتر له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "سه‌ربازی ون"ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوای په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، نه‌یتوانیوه له ئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه و له دووره‌وه سه‌یری دیمه‌نه‌كه بكات.
بۆیه بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك خۆبه‌خش له ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دژی داعش بجه‌نگێت، به‌هۆی شاره‌زاییه‌كه‌ی له بواری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب، له تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی و پووچه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ی بۆمب ده‌ستبه‌كاربوو