بازاڕی سۆپای دار گەرمە
K24 - ئاكرێ
ئەمساڵ بەشێک لە دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە بۆ چەند ساڵێک لەمە وبەر، ئەویش بە بەکارھێنانی سۆپای دار بۆ گەرم کردنی ماڵەکانیان، بەجۆرێک تادێت خواست لەسەر کرینی سوپای دار زیاتر دەبێت لەلایەن ھاووڵاتیانی قەزای ئاکرێ، ئەمەش بازاڕێک باشی بۆ ئەوکەسەنە رەخساندوە کە ئەم سۆپایەنە دروست دەکەن، وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن ئەمساڵ فرۆشێکی زۆریان ھەبووە چونکە نرخی ئەم سۆپایەنە لەگەڵ ئەم باردۆخەی ئیستای ھەرێمی کوردستاندا دەگونجێت.