نرخی نەوت بەرزبووەوە

K24 - ھەولێر

بەکاریگەری ئەگەری سەرکەوتنی کۆبوونەوەی داھاتووی ئۆپیک جارێکی دیکە نرخی نەوت 6% بەھاکەی بەدەست ھێنایەوە.

لە ئاڵوگۆڕی ئەمرۆی بازاڕەکاندا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، دوای ئەوە بۆ نزمترین نرخی دوو مانگی رابردووی دابەزیبوو.

نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 47 دۆلار و 25 سەنت بەرزبووەوە و نەوتی خاوی تیکساسیش گەیشتەوە 46 دۆلارو 7 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە بریارە لە بییست و یەکەی ئەم مانگە گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی ئۆپیک لە ڤییەننا بەرێوەبچێت، روسیاش رایگەیاندووە کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ سەقامگیری بازاڕەکان و بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.