كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌ت ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی 2017 ره‌ت ده‌كات.
په‌رله‌مانتار ئه‌شواق جاف رایگه‌یاند لیژنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له 3% بۆ 4.8% كه‌م بكرێته‌وه و دا‌واشیان كردووه ئه‌م بڕه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، چونكه فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان به‌هۆی نه‌بوونی ستراتیژی حكومه‌ت بوونه قوربانی.
لیژنه‌كه هه‌روه‌ها داوای لێخۆشبوونی ئاواره‌كان له رسومات و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی راوێژكاران له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 عێراق له په‌رله‌مانه و ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه كۆتایی به خوێندنی دووه‌می پرۆژه یاساكه هات و بڕه‌كه‌ی 100 تریلیۆن دیناره به كورتهێنانی 21%.
مووچه و خه‌رجییه‌كان 75% بودجه‌ی 2017 پێك دێنێ و 32% كۆی گشتی خه‌رجییه‌كانیش بۆ ئاسایش و به‌رگری ته‌رخانكراوه.
له پرۆژه یاسای بودجه‌دا 4.8% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ خه‌رجییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاواره‌كان. له بودجه‌ی 2016، ئه‌م بڕه 3% بوو.
رێژه‌ی باج له پرۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ی 2017 له 10% بۆ 12% له داهاتی ساڵانه‌ی خاوه‌ندارێتی مولك به‌رز كراوه‌ته‌وه.