خشته‌یه‌كی نوێ بۆ دابه‌شكردنی مووچه راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، مووچه‌ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگری و فریاكه‌وتن، ده‌زگاى گشتى ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه به‌مشێوه‌یه‌یه:
1- ڕۆژى پێنج شه‌ممه و یه‌ك شه‌مه 17و20/ 11/ 2016 مووچه‌ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
2- ڕۆژى دوو شه‌ممه 21/ 11/ 2016، مووچه‌ى ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
3- ڕۆژى سێ شه‌ممه 22/ 11/ 2016، مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.