ماوه‌ى لێكۆڵينه‌وه له هێرشى كيميايى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خه‌ڵك درێژ كرايه‌وه
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشە کیمیاییەکانی سووریا رێککەوت.
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشە کیمیاییەکانی سووریا رێککەوت.
تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش کە ژمارەیان پازدە ئەندامە، لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی لە هێرشەکانی سووریادا رێککەوتن.
فەرەنسا، ئەڵمانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگیریان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی لێکۆڵینەوەکان کرد، بۆ ئەوەی تاوانبارەکان دەستنیشان بکرێن و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سزایان بخرێتە سەر.
رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له لايه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه به به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له دژى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى وڵاته‌كه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
له ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى جياجياى سووريا هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان رايانگه‌ياندووه، ئه‌وان له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى سه‌ر به رژێمى سوورياوه به چه‌كى كيميايى بۆردومان كراوون.