نرخی نەوت بەرزبووەوە

K24 - ھەولێر

بەکاریگەری لێکنزیکبوونەوەی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت لەسەر سنووردارکردنی بەرھەمەکانیان نەوت ھەفتەیەکی پڕ لە دەستکەوتنی تێپەراند.

ھەفتەی رابردوو نرخی نەوت بە تێکرا 5% زیادیکردووە و رووسیا و ئۆپیکیش نزیکن لەگەیشتن بەرێكکەوتن.

لە ئاڵوگۆڕی بازاڕەکانی ئەمڕۆشدا نەوت ھەر بە بەرزی ماوەتەوەو نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 46 دۆلارو 86 سەنت و نرخی نەوتی خاوی تیکساسیش بەرز بووەتەوە بۆ 45٤٥ دۆلارو 69 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە بریارە کۆتایی ئەم مانگە گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی ئۆپیک لە ڤییەننا بەرێوەبچێت، رووسیاش رایگەیاندووە کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ سەقامگیری بازاڕەکان و بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.