چیرۆكی مێردمنداڵانێكی ملیۆنێر كه خۆی سامانه‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه
به بیرۆكه‌یه‌كی زۆر ساده
K24 - هه‌ولێر:
هارڤی میلینگتۆن، مێردمنداڵێكی به‌ریتانی 14 ساڵانه و به بیرۆكه‌یه‌كی زۆر ساده، توانی سامانێكی زۆر كۆبكاته‌وه و ببێته ملیۆنێر.
بیرۆكه‌كه‌ی هارڤی، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتی پێدانی ئه‌و باجه به‌بیر شۆفێران ده‌هێنێته‌وه، كه شۆفێران له به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی شه‌قامه گشتییه‌كان ده‌یده‌نه حكوومه‌ت.
سه‌ره‌تا بیرۆكه‌كه زۆر ساده‌بوو، دواتریش هارڤی سایتێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته درووستكرد و له‌وێوه ئه‌و باجه‌ی ده‌فرۆشت و به گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وته‌ی ده‌بوایه شۆفێره‌كه باجه‌كه بدات، له‌سه‌ر كاغه‌زێكی له‌زگه‌یی ده‌ینووسی و له جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌دا.
شێوه و دیزاینی كاغه‌زه‌كان هه‌ریه‌كه و به جۆرێكبوون و هه‌ر دانه‌یه‌كیش به 4 پاوه‌ندی به‌ریتانی فرۆشتووه، تا له رێگه‌یه‌وه توانیویه‌تی بڕی 100 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی كۆبكاته‌وه.
دواتریش به بڕی 40 هه‌زار پاوه‌ند، زه‌وییه‌ك بكڕێت، به‌ختی هارڤی لێره‌دا ده‌كرێته‌وه و وه‌به‌رهێنێكی خانووبه‌ره، ئه‌و پارچه زه‌وییه به بڕی 2.6 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی ده‌كڕێت، به‌مه‌ش هارڤی ده‌بێته بچووكترین ملیۆنێر، كه خۆی سامانه‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)