داعش شێخێكى به‌ساڵاچووى ته‌سه‌وفى سه‌ربڕى
داعش يه‌كێك له شێخه بهساڵاچووهكانى رێبازى ته‌سه‌وفى له سينا به شێوه‌يه‌كى دڕندانه سه‌ربڕى.
K24 – هه‌ولێر:
داعش يه‌كێك له شێخه بهساڵاچووهكانى رێبازى ته‌سه‌وفى له سينا به شێوه‌يه‌كى دڕندانه سه‌ربڕى.
سلهيمان ئه‌بو حراز، به ته‌مه‌نترين شێخى رێبازى ته‌سه‌وف له ميسر هه‌ژمار ده‌كرا و داعش ڤيديۆى سه‌ربڕينى ئه‌و شێهه بهساڵاچووهى بڵاوكرده‌وه.
هاووڵاتيانى ناوچه‌كه رايانگه‌ياندووه، شێخ سه‌لمان ته‌مه‌نى نزيكه‌ى 100 ساڵ بووه و دواى رفاندنى له ماڵه‌كه‌ى خۆى له ناوچه‌ى عهريشى سينا، به‌ره‌و شوێنێكى ناديار رفێندراوه و سه‌ره‌نجام داعش هه‌واڵ و ڤيديۆى سهربڕينهكهى بڵاوكرده‌وه.
كه‌ناڵه‌كانى سه‌ر به داعش بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه پۆليسى داعش له ويلايه‌تى سينا دوو كاهينيان سه‌ربڕيوه.
ئه‌و شێخه به يه‌كێك له ديارترين ره‌مزه ئاينييه‌كانى باكوورى سينا هه‌ژمار ده‌كرا و له‌ناو هۆزه كۆچهرييهكاندا پێگه‌يه‌كى رووحى باڵاى هه‌بووه.


